ئاوایی ک‌ش و مات چاوی ناهومێدی له قوڵایی نامۆی شه‌وه‌زه‌نگی بێ‌کۆتایی ئه‌م وڵاته خهمگرتووه بڕیوه، یه‌کێک ده‌ڵێت :""بێ سه‌مه‌ره ئه‌م کاروانه هیچ کاتێک ناگاته ئامانج""،یه‌کیش ده‌ڵێت:''با وهگهڕێین، چاوه‌ڕوان بین ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌م شه‌وه‌ش کۆتایی پێ دێت!!!!
له ناو دریای ناهومیدی و دابڕان‌دا ده‌نگی نزمی لایه‌لایه‌ی دایکێک دڵی شه‌و ڕاده‌چڵه‌کێنێ و ده‌ڵێت:"با به ژوماره‌ی ڕۆڵه جوانهمهرگهکانمان مۆم هه‌ڵگیرسێنین..."له‌و ڕۆژه‌وه ئه‌و کاروانه بێ به‌رودوایه هه‌ر له ڕێدایه و سۆمای مۆمه‌کان تا کو تروپک ئه‌ملاولای ڕێگاکه‌یان دیاری کردووه.
ساڵیانێکی زۆر به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا تێ په‌ڕیوه و زه‌خت و گوشاری دڕندانه‌ی ئه‌م ڕژیمه به‌رده‌وام قوربانی له خه‌ڵقی ئێران به گشتی و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان به تایبه‌تی گرتووه،له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا گوشارێکی زۆری خستۆته سه‌ر چالاکانی بواره کۆمه‌ڵایه‌تی،سیاسی ،مه‌ده‌نی و ڕۆشنبیره‌کان و حوکمی له سێداره‌دان و ئیعدام بۆته شتێکی ئاسایی و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ئازاری ڕۆحیڕهوانی بۆته شتێکی کات به کاتی و چرکه به چرکه‌یی له گه‌ڵ ژیانی بهندیهکاندا.
له ڕێکه‌وتی 25 ئاگوستی 2008 وه ژومارهییک له زیندانیانی سیاسی کورد به ئیعتراز به بار و دۆخی ناله‌باری زیندانیه‌کان و ئه‌وه‌ی که زیندانیانی کورد له لایه‌ن دادگاکانی ئێرانه‌وه به‌رده‌وام حوکمی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌ر ده‌چێت و هه‌ڵس و که‌وتی دڕندانه و غه‌یری ئینسانی که به‌رانبه‌ر به زیندانیه کورده‌کان ده‌کرێت ده‌ستیان به مانگرتن کردووه و پتر له 7 حه‌وتووه که مانگرتنی خۆیان درێژه پێ داوه."ململانهییکی سه‌خت له داوێنی مه‌یدانی خه‌باتێک که ڕۆحی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی دوژمنه‌که‌ت دایه و ئه‌وه که به سوڵته و حکومه‌تێکی بێ‌سنوور که هه‌یه‌تی ههوسارپساو پیی وایه که به زه‌وت کردنی ئازادی و تێکشکاندنی جه‌سته‌کان ده‌توانێت تۆوی خه‌باتی مێژووی نهتهوهییک له بار به‌رێت."
کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له ده‌سپێکی به ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات پێشێلکردنی مافی مرۆڤایه‌تی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا ژنان، ڕۆشنبیران، خویندکاران و گشت ئازادیخوازانی کرده ئامانج و مه‌به‌ست و ئێستا گه‌شتۆته ئه‌و قۆناغه‌ی که توندوتیزیهکان ڕواله‌تێکی وا دڕندانه‌ی به خۆی گرتووه که میزووی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست بیر ده‌هێنێته‌وه.
"دیاره که هیچ دۆخێکی نایاسایی که حاکم تیایدا سه‌روه‌ری ده‌کات و به زه‌بری توندوتیژی ده‌سه‌ڵاتی خۆی داسه‌پاندووه، و هیچ هه‌ڵپه‌ساردنێکی سیاسی که ئازادی میلله‌ته‌کانی تێدا به‌ر ته‌وژم ده‌که‌وێت و هیچ گاڵته و کایه کردنێک به ڕۆح و ره‌وان و هیچ تێک‌شکاندن و ئهشکهنجهییک ناتوانێ داواکارییه‌کانی ڕه‌وا و ئینسانی ئینسانه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به چۆکدا بهێنێت و هه‌وێنی بیرکردنه‌وه‌ی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له‌ناو به‌رێت".
کوردوستان جهستهییکی زامداره به زۆر برینی کۆنه‌وه، ئه‌وڕۆکه برینه کۆنه‌کانیش وه‌ژان هاتوون و بانگه‌شه‌ی ته‌واوی خه‌ڵقی ئێران به گشتی و کوردوستان به تایبه‌ت ده‌که‌ن که به ده‌نگی مانگرتنی به‌ندییه‌کانه‌وه بێن و پشتیوانی خۆیان هه‌مه لایه‌نه ده‌ر ببڕن.
ئێمه‌ش وه‌کو سه‌نته‌ری ژنان پشتیوانی مانگرتنی به‌ندیه‌کان ده‌که‌ین و به هه‌موو جۆرێک له پشت داخوازیه ڕه‌واکانی خوشک و برایانی به‌ند کراومان ڕا ده‌وه‌ستین.
سه‌نته‌ری ژنانی کورد کۆڵن
centerijnan@ymail.com
ئه‌م نوسراوه‌یه ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 20-09-2008 له بهرناممهییک که له لاییه‌ن کومیته‌ی پشتیوانی له مانگرتنی زیندانیانی کورد له شاری کوڵن پێک هاتبوو له لایه‌ن سه‌نته‌ر خویندرایه‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر